فەرمانبەران چاوەڕوانی بڕیارەکەی ئەمڕۆی حکومەتن



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سەرۆک وەزیرانیش ڕایگەیاند “بڕیارێکی تێدا دەدرێت” کە چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندی بە پرسی مووچەوە هەبێت.

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران کۆبێتەوە و تێیدا دوا پێشهاتەکان سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی تێدا بخرێتەڕوو.

تاوتوێکردنی بڕیارو رێنماییەکانی بانکی ناوەندی سەبارەت بە ڕاکێشانی کاش بە دۆلاری ئەمریکی، تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە دەبێت لە توەری سییەمیشدا کۆنووسی لیژنەی تایبەت بە یاسای چاکسازی دارایی و ئابووری گفتوگۆ دەکرێت.

لە تەوەری چوارەمیشدا بابەتی خانەنشینی پەرلەمانتاران تاوتوێ دەکرێت، خانەنشینی ئەو پەلەمانتارانەی کە لەدوای 2022/11/6 سوێندی یاساییان خواردووە، کە دوو پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان( سۆز عەبدولقادر، دلێر عەبدولخالق) و سێ پەرلەمانتاری بزووتنەوەی ئیسلامین لە شوێنی پەرلەمانتارانی یەکگرتوو.

دوێنێش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیارێک دەدرێت کە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی کوردستان دەبێت.

توێژینەوەیەک: تاکی عێراقی بیر لە تەندروستی خۆیان ناکەنەوە
پێشت توێژینەوەیەک: تاکی عێراقی بیر لە تەندروستی خۆیان ناکەنەوە
ڕۆژوو سیستمی بەرگری مرۆڤ بەهێز دەکات
دواتر ڕۆژوو سیستمی بەرگری مرۆڤ بەهێز دەکات
ەیوەندیدار