ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەوروپی بە تامی ئینگلیزی



ئەمشەو یاریگای “ئالیانز ئارینا” میوانداری یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەی بایرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید دەکات لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

یارییەکە کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت و یانە ئەڵمانییەکە دەیەوێت سوود لە یاریگای خۆی و هاندەران وەربگرێت بۆ شکستهێنان بە یانە ئیسپانییەکە کە خەون بە بەدەستهێنانی پانزەیەمین نازناوی پاڵەوانێتییەکەوە دەبینێت.

لە نێو ڕووبەڕووبوونەوەکەی ئەمشەوی هەردوو یانەکەدا، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەش لە نێوان هەردوو ئەستێرەی ئینگلیزی هاری کەین و جود بیلینگهام هەیە کە هەردووکیان ڕکابەری بۆ بەدەستهێنانی یەکەم جامی چامپیۆنزلیگ لە ژیانی وەرزشییاندا دەکەن.

ژمارەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هەردوو یانەکە لە بەرژەوەندی بایرن میوشنە، کە لە کۆی 26 یاری، 12 جار لە ڕیاڵ مەدریدی بردووەتەوە لە بەرامبەر 11 شکست و سێ یەکسان بوون.

عێراق لە پلەی چوارەمی هاوردەکارانی کاڵای تورکیدایە
پێشت عێراق لە پلەی چوارەمی هاوردەکارانی کاڵای تورکیدایە
ڕێگاکەی پەروێزخان!
دواتر ڕێگاکەی پەروێزخان!
ەیوەندیدار