مەسرور بارزانی: سبەینێ بڕیارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان دەدەین



سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی بەشداریکردنی لە ئێوارەخوانێکی  بەربانگکردنەوە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر ڕایگەیاند، “هەمیشە لە کاتە سەخەکاندا بە تەنها ماوینەتەوە و خودا و خەڵکمان لە پشت بێت منەتی کەس نازانین”.

ئێوارەی ئەمڕۆ  سێشەممە 26ی ئادار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی و پشتیوانیی و متمانەیان بە حکوومەت، کە ماوەیەکە بەهۆی دروستکردنی دۆخێکی نەخوازراوەوە مووچەکانیان دواکەوتووە و تووشی گرفتێکی دارایی قورس بوون.

مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ چارەکردنی کێشەکان بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراقیش بێت بەبێ ئەوەی واز لە مافی دەستووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان بهێنین.

باسی لەوەشکرد، ماوەیەکی زۆرە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت یاخود لاواز بکرێت، بەشێوازی جۆراوجۆر پیلانەکە جێبەجێ کراوە و لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە لە ناوخۆدا یارمەتی ئەو بۆچوونە شۆڤێنییە دراوە، هەرێمی کوردستان بەوشێوازەی هەیەیاسایی و دەستووری دروستبووە ، کەس خێری پێ نەکردووین، ئەمە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی خەڵکی ئێمەیە ، ئێمە دەستوورێکمان هەیە کە ماف و ئەرکەکانمانی تێدا دیاری کراوە و ئەوەی پێمان کراوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان درێغیمان نەکردووە، بەڵام دابینکردنی مافەکانمان پێشێل کراوە .

مەسرور بارزانی داوایەکی ئاراستەی سەرجەم لایەنەکان کرد واز لە بەرژەوەندیی حزبی و شەخسیی خۆیان بهێنن، ئێمە واز لە هیچ مافێکی دەستووری خەڵکی کوردستان ناهێنین و دەبێت هەموو پێکەوە بیربکەینەوە چۆن کێشەی خەڵک چارە بکەین و کێشەی ئێمە تەنیا مووچە نییە، ئێمە کێشەی ناسنامە و خاکمان هەیە، لە کۆتاییشدا سەرکەوتن هەر بۆ هەقە و بۆ ئێمەیە.

مەسرور بارزانی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، لە کێشە و ناخۆشییەکاندا، خۆمان بە تەنیا دەبینین بەڵام خوا و خەڵکی کوردستانمان لەگەڵ بێت منەتی کەس هەڵناگرین، ڕاشیدەگەیەنم  سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی کوردستان دەدەین ، سبەی دەبینین لە کاتە سەختەکاندا پیاوی تەنگانە کەم لەگەڵ ئێمە وەستاوە و کە بڕیارەکەماندا، هەموو لایەک خۆیان دەکەن بە شەریکی ئەو بڕیارە”.

پەیامەکە لێرەوە ببینە

چەند ڕێنماییەک هەوکردنی جیوبەکان لە ڕەمەزاندا کەم دەکاتەوە
پێشت چەند ڕێنماییەک هەوکردنی جیوبەکان لە ڕەمەزاندا کەم دەکاتەوە
گەزیزە عومەر پەیامی ڕۆژی جیهانی شانۆ بڵاودەکاتەوە
دواتر گەزیزە عومەر پەیامی ڕۆژی جیهانی شانۆ بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار