تۆڕیمیدیایی خەڵک
دامەزراوەیەكی ڕاگەیاندن و ڕووناكبیریی تایبەتی بێلایەنە بۆ سوودی گشتی، خاوەن كەسایەتییەكی مەعنەوی و سەربەخۆیی دارایی و كارگێڕی و لێهاتوویی خۆیەتی، بایەخدەدات بە كاروباری ڕاگەیاندنی ئەلیكترۆنی، پەخشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و بەرهەمی میدیایی بەگشتی.
بەشداریكردنی كاریگەرانە لە بنیاتنانی میدیایەكی پیشەكارانەدا كە پابەندی بەها ئیتیكییەكانی كاری ڕۆژنامەنووسی دەبێت
پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی میدیایی بە كواڵیتیی بەرز بە مەبەستی تواناسازكردنی تاكەكانی كۆمەڵگە و هێنانەدیی پەرەپێدان لە بوارە كولتووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكاندا
دروستكردنی ڕای گشتی و فراوانكردنی بەشداریكردنی تاكەكانی كۆمەڵگە لە بڕیارسازی و بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیی سەقامگیردا
گشتاندن و پشتگیریكردنی كولتووری میانڕەوی و ناتوندوتیژی و چەسپاندنی دیالۆگی بنیاتنەرانە و قبوڵكردنی ئەویتر لەنێوان كولتوور و توێژە جۆربەجۆرەكانی كۆمەڵگەدا
بایەخدان بە خەم و خواستەكانی گشت توێژەكانی كۆمەڵگە و كۆششكردن بۆ ڕووماڵكردنی گرفت و چالاكییەكانیان
كۆششكردن بۆ بنیاتنانی ڕایەڵەی پێگكەیشتن و هاریكاریكردن لەنێوان تاك و توێژەكانی كۆمەڵگە و نێوان ئەوان و دامەزراوە حكومییەكاندا
ڕێزگرتن و پاراستن و لەكەدارنەكردنی بەها ئایینییەكان و كولتووری خەڵكی كوردستان