ڕۆژوو سیستمی بەرگری مرۆڤ بەهێز دەکات



لێکۆڵینەوەی زۆر هەن لەسەر کاریگەری ڕۆژووگرتنی ڕەمەزان لەسەر سیستمی بەرگری لەش، لەوانە:

یەکەم، نوێکردنەوەی سیستمی بەرگری لەش: بەڕۆژووبوون یارمەتی لەش دەدات دەست بە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییە نوێیەکانی خوێن بکات، ئەمەش سیستمی بەرگری بەهێز دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن.

بەڕۆژووبوون جەستە ناچار دەکات گلوکۆز و چەوری هەڵگیراو بەکاربهێنیت و بڕێکی زۆر خڕۆکە سپییەکانی خوێن تێکدەشکێن، لە ئەنجامی ئەم گۆڕانکاریانەشدا خانە بنەڕەتییەکان خانەکانی سیستەمی بەرگری نوێ دەکەنەوە.

دووەم، کەمکردنەوەی هەوکردنی درێژخایەن: بەڕۆژووبوون نیشانە درێژخایەنەکانی هەوکردن کەمدەکاتەوە کە لە لەشدا ڕوودەدەن، ئەنجامە ئومێدبەخشەکانی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە سایتۆکینەکانی هەوکردن و نیشاندەری فشاری ئۆکسیدیتیڤ و پرۆتینی C-reactive لە مانگی ڕەمەزاندا کەمدەبێتەوە، ئەمەش هەوکردن کەمدەکاتەوە.

بۆیە بەڕۆژووبوون کاریگەری ئەرێنی هەیە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش و نوێکردنەوەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، هەروەها لە کەمکردنەوەی ئەو هەوکردنانەی کە لە لایەن سیستمی بەرگری لەشەوە بەرهەم دێت، بەڵام ڕادەی کاریگەری ڕۆژووگرتن لەسەر سیستمی بەرگری بەندە بە سروشتی خواردن و خواردنەوەکان کە ڕۆژووان لە ماوەی ئەو ماوەیەی کە لە نێوان نانی ئێوارە و پارشێودا درێژ دەبێتەوە دەیخوات، و ژەمە هاوسەنگەکان بخوات، بێگومان کاتژمێرەکانی ڕۆژوو کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستەی دەبێت، لەوانەش دابەزاندنی کێشی زیادە و کەمکردنەوەی هەوکردنی درێژخایەن لە جەستەدا.

ئەگەر ڕۆژووگر لەکاتەکانی بەربانگ جگەرە بکێشێت و خواردنەوە گازییەکان و شەربەتە دەستکردەکان زۆر بخواتەوە و بڕێکی زۆر خواردنی چەور و شەکر و شیرینی بخوات، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەم ڕەفتارە ڕێگری دەکات لە هەر کاریگەریەکی ئەرێنی لەسەر تەندروستی یان بەرگری کەسەکە.

فەرمانبەران چاوەڕوانی بڕیارەکەی ئەمڕۆی حکومەتن
پێشت فەرمانبەران چاوەڕوانی بڕیارەکەی ئەمڕۆی حکومەتن
کەشناسی: ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت
دواتر کەشناسی: ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار