عێراق لە پلەی چوارەمی هاوردەکارانی کاڵای تورکیدایە



مانگی ڕابردوو عێراق بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار کاڵای لە تورکیاوە هاوردە کردووە و لە پلەی چوارەمی وڵاتانی هاوردەکاری تورکیادایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی ئاماری تورکیا ڕاپۆرتی تایبەت بە مانگی ئازاری ئەمساڵ بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە بە بەهای 22 ملیار و 571 ملیۆن دۆلار کاڵایان هەناردە کردووە.

ڕوونیشێکردەوە بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2023، هەناردەکردن بە ڕێژەی 4.1٪ کەمیکردووە و ئەوکات بە بەهای 29 ملیار و 912 ملیۆن دۆلار کاڵایان هەناردە کردبوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکە عێراق بە ملیارێک و 189 ملیۆن دۆلار، لە پلەی چوارمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین کاڵایان بۆ هەناردە کراوە.

ئەڵمانیا بە ملیارێک و 749 ملیۆن دۆلار لە پلەی یەکەم و دوای ئەویش ئیتاڵیا و ئەمریکا لە پلەی دووەم و سێیەمدا دێن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بارودۆخ و هۆکار هەرچییەک بێت، نابێت هەڵبژاردن دوابخرێت
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەکر: بارودۆخ و هۆکار هەرچییەک بێت، نابێت هەڵبژاردن دوابخرێت
ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەوروپی بە تامی ئینگلیزی
دواتر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەوروپی بە تامی ئینگلیزی
ەیوەندیدار