نرخی دۆلار بەرزبووەوە



بانکی ناوەندی زیاتر لە 273 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی تا ڕادەیەک بەرزبووەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 273 ملیۆن و 300 هەزار و 122 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 245 ملیۆن و 890 هەزار و 122 دۆلاری حەواڵە و 27 ملیۆن و 410 هەزاریشی بە نەخت بووە.

بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی دۆلار نزیکەی هەزار دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

بۆرسەی هەولێر 145 هەزار و 850 دینار

بۆرسەی سلێمانی 145 هەزار و 900 دینار

بۆرسەی بەغدا 145 هەزار و 750 دینار

بۆرسەی بەسڕە 145 هەزار و 850 دینار

 

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: هیچ بیانوویەکمان بۆ بەغدا نەهێشتووەتەوە بۆ نەناردنی مووچە
پێشت وتەبێژی وەزارەتی دارایی: هیچ بیانوویەکمان بۆ بەغدا نەهێشتووەتەوە بۆ نەناردنی مووچە
هەڤاڵ ئەبوبەکر: بارودۆخ و هۆکار هەرچییەک بێت، نابێت هەڵبژاردن دوابخرێت
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەکر: بارودۆخ و هۆکار هەرچییەک بێت، نابێت هەڵبژاردن دوابخرێت
ەیوەندیدار