توێژینەوەیەک: تاکی عێراقی بیر لە تەندروستی خۆیان ناکەنەوە



بەپێی توێژینەوەیەک کە گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، خێزان زۆرترین ماندوبوونی بۆ تاکی عێراقی دروستکردووە و کەمترین گرنگی پێدانیان بۆ خۆیان هەیە.

گۆڤاری “سی وۆرد”ى ئەمریکی لە توێژینەوەیەکدا بڵاویکردەوە، بیرکردنەوە لە خێزان زۆرترین ماندووبوونى بۆ تاکی عێراقی دروستکردووە و تەندروستی دوا شتە کە بیری لێدەکەنەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەی گۆڤارەکە، لە کۆی 212 وڵاتی جیهان، عێراق پلەی 134ەمین دایە، لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی کەمتر دڵەڕاوکێ و ماندووبوون بە تاکەکانییەوە دیارە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق پلەی 13ەمینە و وڵاتی قەتەر پلەی شەشەمی گرتووە، لە رێزی ئەو وڵاتانەی کە تاکەکانی کەمترین خۆماندووکردنیان هەیە.

هەر لەبارەى عێراق گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، ماندووبوون بۆ خێزان، گەورەترین پانتایی هیلاکی و سەرقاڵییەکانی تاکی عێراقی داگیرکردووە، پاشان ماندووبوون بە کار و کۆکردنەوەى دارایی و سەرمایە.

بەگوێرەی توێژینەوەی گۆڤارەکە، تاکی عێراقی کەمترین بیرکردنەوەی هەیە لەبارەى ڕەوشی تەندروستی و سەلامەتی خۆی و کەمترین داهات و وزەى لە پێناودا خەرجدەکات.

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریکا لە واشنتۆن کۆبوونەوە
پێشت وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریکا لە واشنتۆن کۆبوونەوە
فەرمانبەران چاوەڕوانی بڕیارەکەی ئەمڕۆی حکومەتن
دواتر فەرمانبەران چاوەڕوانی بڕیارەکەی ئەمڕۆی حکومەتن
ەیوەندیدار