مینێکی چێندراو بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە



پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، لە ناوچەی جەبەل بۆر، مینێکی چێندراو تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کوڕە 12 ساڵانەکەی برینداربوو.

پۆلیسی کەرکووک ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، لە ناوچەی جەبەل بۆر، مینێکی چێندراو تەقییەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی سڤیل گیانی لەدەستدا و کوڕە تەمەن 12 ساڵانەکەی برینداربوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو باوک و کوڕە بە خێزانی بۆ گەشت و سەیران چوونەتە ئەو جێگایە، ئەو مینە چێندراوەش کۆنە و بۆ سەردەمی ڕژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە.

ناوچەی جەبەل بۆر دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی باکووری پارێزگای کەرکووک.

گۆڕانە ژینگەییەکان کشتوکاڵی عێراق لەناودەبەن
پێشت گۆڕانە ژینگەییەکان کشتوکاڵی عێراق لەناودەبەن
قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ هاووڵاتییان: بەهیچ جۆرێک قیمەی ئامادەکراو نەکڕن
دواتر قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ هاووڵاتییان: بەهیچ جۆرێک قیمەی ئامادەکراو نەکڕن
ەیوەندیدار