نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشت



نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشتە بەندەری ئومقەسری سەر بە پارێزگای بەسڕە و وەزارەتی بازرگانیش پشکنینی بۆ دەکات.

لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانیی ماددەخۆراکییەکان سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، دوو کەشتی بارهەڵگر بە بە 84 هەزار و 927 تۆن برنجی تایلەندی و ئەمریکییەوە گەیشتنە بەندەری ئومقەسر.

ڕوونیشیکردەوە کەشتی یەکەم 41 هەزار و 400 تۆن برنجی تایلەندی و دووەمیشیان 43 هەزار و 527 تۆن برنجی ئەمریکی هەڵگرتووە.

لەما موسەوی ئەوەشیخستەڕوو کە تیمی کۆنترۆڵی جۆریی چووەتە سەر کەشتییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی سامپڵی برنجەکە و ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی، دواتریش نمونەی برنجەکە دەنێردرێت بۆ تاقیگە ناوەندییەکانی بەغدا بۆ تەواوکردنی پشکنینەکان.

ڕاشیگەیاند، دوای دڵنیابوونەوە لەوەی بۆ بەکارهێنان گونجاوە، برنجەکە بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەش دەکرێت.

لە سلێمانی بایکۆت سەریهەڵدایەوە
پێشت لە سلێمانی بایکۆت سەریهەڵدایەوە
370 دوکانی قەیسەری هەولێر سووتاون
دواتر 370 دوکانی قەیسەری هەولێر سووتاون
ەیوەندیدار