گۆڕانە ژینگەییەکان کشتوکاڵی عێراق لەناودەبەن



گۆڕانە ژینگەییەکان و وشکەساڵی عێراق، ڕووبەرە کشتوکاڵییەکانی عێراق بۆ نیوە کەمدەکاتەوە، لە کاتێکدا ئێستا ڕووبەرە کشتوکاڵییەکان ١٤ ملیۆن دۆنمن، عێراق لە چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی زستانەدا دەتوانێت تەنها کەمتر لە یەک لەسەر سێی ئەم ڕووبەرە چاندن بکات.

وەزارەتی سامانە ئاوییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا دووپاتی کردەوە کە ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ کشتوکاڵکردن لەسەر ڕووبەری 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆنم بۆ وەرزی زستانی داهاتوو، کە یەکسانە بەو ڕووبەرەی لە دوایین وەرزی کشتوکاڵی زستانی 2022-2023 کشتوکاڵی تێدا کراوە، کە بریتییە لە کشتوکاڵ لەسەر ڕووبەری 1.5 ملیۆن دۆنم بە بەکارهێنانی ئاوی سەرزەوی و 4 ملیۆن دۆنم بە بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی، ئەمە جگە لە بەردەوامبوون لە دابینکردنی ئاو بۆ ئاودانی باخەکانی میوە بە ڕووبەری 1.1 ملیۆن دۆنم.

پسپۆڕان پشتڕاستی دەکەنەوە کە وشکەساڵی جگە لەوەی بووەتە هۆی لەدەستدانی بەرچاوی ناوچە کشتوکاڵییەکان، کاریگەری گەورەی لەسەر جۆراوجۆری زیندەوەرانیش دروستکردووە.

بەپێی ئەوەی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکی پێشوودا ڕایگەیاندووە، زەوی کشتوکاڵی عێراق لە 80 وە بۆ تەنها 14 ملیۆن دۆنم کەمبوەتەوە، چەند هۆکارێک لە پشت ڕوودانی وشکەساڵی لە عێراقدا هەیە.

ئەندازیارێکی کشتوکاڵی عێراقی ڕایگەیاندووە، بەشێک لە هۆکارە دیارەکان دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ڕێژەی بارانبارین، لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی بەهۆی بڕینی ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە کە ڕووباریان دروست کردووە و ڕێڕەوی ئاویان دەستکاری کردووە، نەبوونی پلانێکی تۆکمەی حکومەت بۆ دروستکردنی بەنداو و کۆکردنەوەی ئاو بەشێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، عێراق لە ڕێگا و میکانیزمەکانی کشتوکاڵ پشتی بە ڕێگا تەقلیدیە کۆنەکان بەستووە و بەهۆیەوە بڕێکی زۆری ئاو بەفیڕۆ دەچێت.

ڕووبەرە بەرفراوانەکانی پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق کە دەگاتە زیاتر لە 300 دۆنم، لە باشترین زەوییە کشتوکاڵییە بەپیتەکان دادەنرێت کە بۆ چەندین دەیە سەرچاوەی بژێوی ژیانی ژمارەیەکی بەرچاوی جووتیاران بووە، بەڵام ساڵانێکە جێهێڵراون و لە ئەنجامی وشکەساڵیدا خاکەکەیان لەناوچووە.

وردبینی لیستی مووچە لە بەغدا تەواو بوو
پێشت وردبینی لیستی مووچە لە بەغدا تەواو بوو
مینێکی چێندراو بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە
دواتر مینێکی چێندراو بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە
ەیوەندیدار