تەتەلو، تەوبە دەکات



 

پارێزەری ئەمیر حوسێن مەقسوودلوو (تەتەلو) ڕایگەیاندووە؛ بریگرتەکەی شیعرێکی بۆ ستایشی خەلیفەی موسوڵمانان “عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب” نوسیووە، وەک سەلماندنی پەشیمانی لە کارەکانی رابردووی و تەوبەکردن.

 

ئیلهام ڕەحیمی فار، پارێزەری ئەمیر حوسێن مەقسوودلو (تەتەلو) بە ڕۆژنامەی جام جەمی ڕاگەیاندووە، بریگرتەکەی”پەشیمانی و تەوبەی دەربڕیوە” و شیعرێکی “بۆ ستایشکردنی حەزرەتی عەلی” لە زینداندا نووسیوە.

 

ئیلهام ڕەحیمی فار، پارێزەری ئەمیر حسێن تەتەلو، ڕایگەیاندووە: تەتەلو، بە نوسینی ئەو شیعرە گوزارشت لە پەشیمانی خۆی دەکات و تەوبە دەکات، هیوادارە ئەم نووسینەی بکاتە گۆرانییەکی ناوازە.

بە وتەی خانمی ڕەحیمی فار، تەتەلو ڕووبەڕووی هیچ قەدەغەیەکی خێزانی نەبووەتەوە بە مەبەستی سەردانیکردنی خانەوادەکەی و لە پڕۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکەی ڕازییە.

 

پێشتر لێکۆڵەری دۆسیەی ئەمیر تەتەلو رایگەیاندبوو؛ ئەو گۆرانیبێژە نامەی سزادانی خۆی پێشکەش بە دادگا کردووە و پەشیمانی خۆی لە کارەکانی ڕابردووی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە بەنیازە دوای تەواوکردنی حوکمەکەی خێزان پێکبهێنێت و ببێتە باوک.

 

تەتەلو لە نامەی پەشیمانی و تەوبەی خۆیدا وەک “جامی جەم” نوسیوویەتی، ڕایگەیاندووە؛ زۆر بەداخە لە کارەکانی ڕابردووی و لە داهاتوودا دوای تەواوکردنی حوکمەکەی بەنیازە هاوسەرگیری بکات و وەک هەموو گەنجێک خێزان پێکبهێنێت.

تەتەلو باسی لە پلانەکانی داهاتووی خۆی کردووە بۆ درێژەدان بە چالاکییە هونەریەکانی و وتویەتی: بە شێوەیەکی دروست بەردەوام دەبم لە مۆسیقا و هونەری پیشەیی خۆم.

 

ئەمیر تەتەلو، گۆرانیبێژی مشتومڕاوی  بواری ڕاپ، کە ماوەیەکە دەستبەسەرە، دوای کۆچکردنی لە ئێران، لە تورکیا دەژیا، پۆلیسی تورکیا بەهۆی هەڵسوکەوتە نائەخلاقیەکانی لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ڕادەستی ئێرانیان کرد.

لە سەموندا، فەرەنسا پێش ئیتالیا کەوت
پێشت لە سەموندا، فەرەنسا پێش ئیتالیا کەوت
لە سلێمانی بایکۆت سەریهەڵدایەوە
دواتر لە سلێمانی بایکۆت سەریهەڵدایەوە
ەیوەندیدار