لە سەموندا، فەرەنسا پێش ئیتالیا کەوت



لە هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشدا، فەرەنسییەکان توانیان درێژترین سەمون لە جیهاندا دروست بکەن کە درێژییەکەی ١٤٠ مەتر و ٥٣ سانتیمەتر بوو، لە پەڕتووکی ژمارەی پێوانەیی گینسدا ناوێک بۆخۆیان تۆمار بکەن.

ئەم جۆرە سەمونە کە بە نانی “باگێت” ناسراوە، تایبەتمەندە بە وڵاتی فەرەنسا، بەڵام لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوو تا رۆژی یەک شەممە 5-5-2024  ژمارەی پێوانەیی درێژترین سەمونی باگێت هی نانەواکانی یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کۆمۆ بووە لە ئیتاڵیا.

دوێنێ یەک شەممە، 5-5-2024 نانەوا فەرەنسییەکان لە گەڕەکێکی ڕۆژئاوای پاریس ڕیکۆردی درێژترین سەمونی باگێتیان لە جیهاندا وەرگرتەوە.

12 نانەوای فەرەنسی نزیکەی هەشت کاتژمێریان ویست بۆ ئامادەکردنی سەمونەکە و ژمارەی پێوانەیی پێشوویان شکاند کە نانەوا ئیتاڵیەکان بە 132.62 مەتر، بەدەستیان هێنابوو.

تاوە باران و هەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە
پێشت تاوە باران و هەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە
تەتەلو، تەوبە دەکات
دواتر تەتەلو، تەوبە دەکات
ەیوەندیدار