قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ هاووڵاتییان: بەهیچ جۆرێک قیمەی ئامادەکراو نەکڕن



قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەکان بڕی 806 کیلۆگرام گۆشتی لەناو برد کە لە بەڕادێکدا لە بازاڕی سەعید تەها کۆیی بە بەستووی هەڵگیرابوو و خاوەنەکەی بە گۆشتی فرێش دەیفرۆشت بە خواردنگە و لەفە فرۆشەکان.

دکتۆر ژیار بەهادین، نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە بەڕادەکە مۆڵەتی نەبووە، لەکاتی سەردانی لیژنەکانمان دەرکەوتووە کە بڕێکی زۆر گۆشتی وردکراوی تێدایە و بەستوویەتی و سەرچاوەکەی ئاشکرا نییە، بەڵام دەکرێت بە قیمە و بە گۆشتی فرێش دەفرۆشرێت بە خواردنگە و لەفە فرۆشەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر گۆشتێک چووە حاڵەتی بەستنەوە ناکرێت بە فرێش بفرۆشرێت، هەربۆیە تەواوی گۆشتەکە لەناودەبرێت و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

قائیمقامیەتی سلێمانی دوای لە هاووڵاتیانیش کرد بەهیچ جۆرێک قیمەی ئامادەکراو نەکڕن، بەڵکو پێویستە بە ئامادەبوونی خۆیان گۆشتەکە بکرێت بە قیمە.

مینێکی چێندراو بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە
پێشت مینێکی چێندراو بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە
جەمال کۆچەر: پێویستە حکومەتی عێراقی بە زوویی لقی بانکەکانی لە هەرێم بکاتەوە
دواتر جەمال کۆچەر: پێویستە حکومەتی عێراقی بە زوویی لقی بانکەکانی لە هەرێم بکاتەوە
ەیوەندیدار