370 دوکانی قەیسەری هەولێر سووتاون



قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، بە هۆی ئاگرەکەی دوێنێ شەوەوە، 10٪ی دوکانەکانی قەیسەری هەولێر سووتاون.

ئەمڕۆ دووشەممە، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، بە هۆی ئاگرەکەی دوێنێ شەوەوە 370 دوکان کە دەکاتە 10٪ی قەیسەری هەولێر بە تەواوی سووتاون.

ڕوونیشیکردەوە کە شەش کەس لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا برینداربوون.

قەیسەی هەولێر لە نزیکەی چوار هەزار دوکان پێکدێت و دوێنێ شەو بەشێکی بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت.

لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی هەژمارکردنی زیانەکانی ئاگرەکەن و بڕیارە دواتر ڕابگەیەندرێت.

 

نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشت
پێشت نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشت
نرخی زێڕ و نەوت بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ و نەوت بەرزبووەوە
ەیوەندیدار