تاوە باران و هەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە



کەشناسی ڕایگەیاند پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و تاوە باران و هەورە تریشقەش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، نمە باران و هەندێک جار تاوە باران دەبارێت و بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، لە بەیانى زوو تاوە بارانی مام ناوەند و هەورە تریشقە سنوورى باشووری پارێزگاى دهۆک و هەولێر دەگرێتەوە، دەبێت پاشان کاریگەری بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت.

کەشناسی ڕوونیشیکردەوە کە ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما 2-6 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 24

سلێمانی : 22

دهۆک : 22

زاخۆ : 23

هەڵەبجە : 23

کەرکوک : 28

سۆران : 24

حاجی ئۆمەران : 13

هەورە بروسکە کارەکانی هاتووچۆی هەولێری ڕاگرت
پێشت هەورە بروسکە کارەکانی هاتووچۆی هەولێری ڕاگرت
لە سەموندا، فەرەنسا پێش ئیتالیا کەوت
دواتر لە سەموندا، فەرەنسا پێش ئیتالیا کەوت
ەیوەندیدار