لە سلێمانی بایکۆت سەریهەڵدایەوە



بە هۆی دواکەوتنی مووچەی مانگی نیسان، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامدا، كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی کارکردنیان ڕاگرت و داوایان کرد مووچەیان پێ بدرێت.

کەمکردنەوەی دەوامیش یەکێکی دیکەیە لە داواکارییەکانی فەرمانبەران تا ئەو کاتەی مووچە دابەش دەکرێت.

بە وتەی پەرلەمانتار و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەبوو هەفتەی ڕابردوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بکرایە، بەڵام تا ئێسا دابەش نەکراوە.

دوێنێش هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بە هەموو پێوەرێک دەبێت لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق مووچە بنێرێت.

تەتەلو، تەوبە دەکات
پێشت تەتەلو، تەوبە دەکات
نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشت
دواتر نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشت
ەیوەندیدار