دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ١٩ )جادووگەری راگەیاند



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی فریودانی هاوڵاتیان و ئەنجامدانی نوشتە و جادوو ( ١٩ )کەسی دەستگیرکرد.

روونیشیکردۆتەوە، هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە فریودانی هاوڵاتیان، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەچەند هەڵمەتێکدا (نۆزدە)کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری نوشتە و جادوو دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی کە بۆمەبەستی نوشتەکردن و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان بەکاریان هێناوە بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی ( ٤٥٦ )لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

بزوتنەوەی گۆڕان: پرۆسەی ئاشتەوایی لای ئێمە کۆتایی نەهاتووە
پێشت بزوتنەوەی گۆڕان: پرۆسەی ئاشتەوایی لای ئێمە کۆتایی نەهاتووە
بڕیارە سبەینێ پارتی بگەڕێتەوە کەرکوک
دواتر بڕیارە سبەینێ پارتی بگەڕێتەوە کەرکوک
ەیوەندیدار