بزوتنەوەی گۆڕان: پرۆسەی ئاشتەوایی لای ئێمە کۆتایی نەهاتووە



لیژنەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکی لەبارەی کاری لیژنەوەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” پرۆسەی ئاشتەوایی و هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هاوڕێیانی دەرەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی؛ بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی و لە پێویستیە لە پێشینەییەکانی ئەم قۆناغەی کاری ڕێکخراوەییمانە و کۆتایی نەهاتووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:”لە هەشت مانگی رابردودا، لەگەڵ دەیان کاراکتەر و کەسایەتی دیاری گۆڕان کۆبونەوە و دیدار و دانیشتنمان هەبوە و خاڵی هاوبەشمان لە خاڵە جیاوازەکان زیاتر بوە، بۆ ئەو مەبەستەش دوایین هەنگاو و بەرەوپێشچونەکان دەخەینەوە بەردەم جڤاتی نیشتیمانی”.

‎”ئەگەرچی ئەنجامەکان لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕێیانمان وەک پێویست نەچووەتە پێش، بەڵام پڕۆسەی ئاشتەوایی لای ئێمە کۆتایی نەهاتوە و سوپاسی ئەوانە دەکەین بەپیرمانەوە هاتون، ئەوانەشی لەم قۆناغەدا بە هەر هۆکارێک لەگەڵمان نابن؛ دڵنیاین لە داهاتوییەکی نزیکتردا لە پرۆژەیەکی گەورەتردا بەیەکەوە لە خزمەتی میللەتەکەمان بەردەوام دەبین” ئەوەش بەگوێرەی راگەیەندراوێکی لیژنەکە.

‎لیژنەی ئاشتەوایی بزوتنەوەکە لەبارەی وتارێکی ئەندامێکی لیژنەکەمان، کە ڕایگەیاندووە پڕۆسەی ئاشتەوایی تەواو بوە دەڵێت:” ئێمە ڕایدەگەیەنین ئەوە بۆچونی کەسی خۆیەتی و ڕای لیژنەکە و راستگۆیانە نییە”.

قایمقامیەتی هەڵەبجە: لە فێستیڤاڵی هەنار ٧٥ دەبەی یەک کیلۆیی ڕوبەهەناری ساختە دەستیبەسەردا گیرا
پێشت قایمقامیەتی هەڵەبجە: لە فێستیڤاڵی هەنار ٧٥ دەبەی یەک کیلۆیی ڕوبەهەناری ساختە دەستیبەسەردا گیرا
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ١٩ )جادووگەری راگەیاند
دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ١٩ )جادووگەری راگەیاند
ەیوەندیدار