بڕیارە سبەینێ پارتی بگەڕێتەوە کەرکوک



بڕیارە سبەی یەکشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بگەڕێتەوە کەرکووک و بارەگای لقی سێ و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک – گەرمیانیشی رادەست دەکرێتەوە.

محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی بە  میدیای پارتی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە (4ـی تشرینی دووەمی 2023) بە یاوەری شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دێینە کەرکووک و بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە، پارتی بارەگاکانی لە کەرکووک وەردەگرێتەوە.

بەرپرسی لقی سێی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا بارەگای لقی سێ و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک – گەرمیان وەردەگرینەوە، لقی سێ دوای نۆژەنکردنەوەی بە فەرمی کاری سیاسی و چالاکی حزبی خۆمانی تێدا ئەنجام دەدەین، بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیش وەک پێشتر سەرۆک بارزانی بڕیاری لەسەرداوە پێشکەشی زانکۆی کەرکووکی دەکەین.

محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی جەختی کردەوە، دوای کردنەوەی بارەگاکانیان بە فەرمی لە کەرکووک، “لەسەر بارەگاکانمان ئاڵای کوردستانیش دادەنێین و شەکاوە دەبێت”.

لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، سوپای عێراق چووە نێو بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک و لەماوەکانی ڕابردوودا سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی ڕادەستکردنەوەیانیدا بە پارتی، بەڵام لەبەر هەندێک کێشە بڕیارەکا دواخراو بڕیارە سبەینی بگەڕێنەوە کەرکوک.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە 30 کاندید بە لیستی ژمارە 197، بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کەرکووک دەکات، کە وابڕیارە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، بەڕێوەبچێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ١٩ )جادووگەری راگەیاند
پێشت دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ١٩ )جادووگەری راگەیاند
سبەینێ‌ نەوت لە 5 ناوچەی سلێمانی دابەش دەكرێت
دواتر سبەینێ‌ نەوت لە 5 ناوچەی سلێمانی دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار