چاوش ئۆغڵۆ: تیمی مەیدانی 74 دەوڵەت هاوكاریی توركیا دەكەن



مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، تیمە پسپۆڕەكان لە 74 دەوڵەتەوە هاوكار و پشتیوانن لە پرۆسەكانی گەڕان و ڕزگاركردنی ئەو كەسانەی كەوتوونەتە ژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەی باشووری وڵات.

چاوش ئۆغڵۆ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند”كۆی گشتی بیانییەكان كە لەئێستادا سەرقاڵی پرۆسەكانی گەڕانن بەشوێن ڕٍزگاربووەكان، دەگاتە 7 هەزار و 98 كەس و لە 74 دەوڵەتەوە هاتوون”.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی توركیا”4 هەزار و 236 بیانی تر لە 15 دەوڵەتەوە، لە دوای تەواوكردنی ئەركەكانیان لەو ناوچانەی بومەلەرزەیان تێدا بوو، وڵاتیان جێهێشتووە”.

چاوش ئۆغڵۆ دەڵێت، چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا 439 كەسی تر لە یەك دەوڵەتەوە كە (ناوی نەهێنا)، بێنە پاڵ پرۆسەكانی گەڕان و فریاكەوتن لەو ناوچانەی بومەلەرزەیان تێدا بوو.

 

 

نەرمین مەعروف بۆ (خەڵك): بەمشێوەیە ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەردەبن
پێشت نەرمین مەعروف بۆ (خەڵك): بەمشێوەیە ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەردەبن
خزمەتگوزاری تەکسی لە کەریم کوردی لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 82%  گەشەی کردووە
دواتر خزمەتگوزاری تەکسی لە کەریم کوردی لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 82% گەشەی کردووە
ەیوەندیدار