نەرمین مەعروف بۆ (خەڵك): بەمشێوەیە ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەردەبن



نەرمین مەعروف پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق پێیوایە، كۆتایی هێنان بە تەنگژەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەڕێی پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز و دیاریكردنی دەسەڵاتەكان و پشكی لایەنەكانە.

نەرمین مەعروف لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”داڕشتنی یاسای نەوت و غاز و پشكی هەرێم لە بودجەی 2023، دەبنە مایەی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەبێ‌ ئەوەی لە داهاتوودا سەرهەڵبدەنەوە”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە:”چەند دۆسێیەكی تر هەن تائێستا ناكۆكییان لەسەرە، بە تایبەت بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پەیوەست بە نادەستوری یاسای نەوت و غازی هەرێم و بڕیاری ئەم دواییەی دادگاكە كە ناردنی پارەی بۆ هەرێم بە نادەستوری لەقەڵەمدابوو”.

نەرمین مەعروف هیوای خواست دانوستانەكان ببنە مایەی گەیشتن بە ڕێككەوتنی ستراتیژی دوورمەودا لەنێوان ناوەند و هەرێم، بەڵام دواجار چارەسەكردنی ناكۆكییەكانی بە دۆسێی نەوت و غاز و پشكی هەرێم لە بەودجەدا بەستەوە.

 

سێیەمین پێشانگای تەکنەلۆژی لە سلێمانی کرایەوە
پێشت سێیەمین پێشانگای تەکنەلۆژی لە سلێمانی کرایەوە
چاوش ئۆغڵۆ: تیمی مەیدانی 74 دەوڵەت هاوكاریی توركیا دەكەن
دواتر چاوش ئۆغڵۆ: تیمی مەیدانی 74 دەوڵەت هاوكاریی توركیا دەكەن
ەیوەندیدار