خزمەتگوزاری تەکسی لە کەریم کوردی لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 82% گەشەی کردووە


کەریم، پلاتفۆرمی پێشەنگی فرە خزمەتگوزارییە لە ناوچەکەدا، سەرنجڕاکێشترین ڕەوتی کڕیار و بازرگانی لە هەولێرەوە لە ساڵی 2022 دا هاوبەش دەکات.

حسێن بەیاتی، بەڕێوەبەری گشتی کەریم لەعێراق، دەڵێت: “ساڵی 2022 ساڵێکی تایبەت بوو بۆ ئێمە چونکە یادی 10 ساڵەی کەریممان کردەوە و یەک ملیار گەشتمان لە سەرانسەری ناوچەکەدا تۆمارکرد لەسەر ئاستی عێراق، بە کۆی گشتی، 41% گەشەمان کردووە لە بازاڕی عێراقدا”.

بەیاتی وتی: کارەکەمان لە ساڵی 2022 دا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە هەولێر، بەو پێیەی ژمارەی بەکارهێنەران بە ڕێژەی 64٪ زیادیکردووە، ئەم گەشەکردنە دەرخەری ئاستی متمانەی خەڵکە بە خزمەتگوزارییەکانمان لە هەولێر.

هەولێر بازاڕێکی گرنگە بۆ ئێمە، ئێمەش زۆر شانازی دەکەین کە توانیمان گەشتی سەلامەت و متمانەپێکراو بۆ سەرنشینەکانمان دابین بکەین لەوێ، جگە لەوەش وەک پێزانینێک بۆ بەکارهێنەرانمان لە هەولێر، بەردەوام ئۆفەری نوێ لەسەر خزمەتگوزارییەکەمان لە کەناڵەکانمان لە سۆشیال میدیا ڕادەگەیەنین”.

ئاشکراشیکرد؛ خواست لەسەر خزمەتگوزارییەکانی کەریم کوردی لە ساڵی 2022 دا زیادیکرد لە شاری هەولێر، گەشەسەندنێکی خێرامان بەدەست هێنا لە گەشتەکانمان بە ڕێژەی 82٪ و لە بەرامبەردا ژمارەی کاپتنەکان بە ڕێژەی 110% زیادی کردوو، 20%یش بوون بە کاپتنی پلاتینیۆم.

درێژترین گەشت لە ساڵی 2022 دا 93 کیلۆمەتربوو کە لە هەولێرەوە بۆ شارۆچکەی خەلیفان بووە، لە کاتێکدا زۆنی زێڕین زۆرترین شوێنی سەردانکراوی هەولێر بوو.

هەولێر ناوازەترین ڕووداوی ونبووی لە سەرانسەری هەموو بازاڕەکانی کەریم تۆمارکردبوو، کاتێک کڕیارێک یەک کیلۆ زێڕی لەبیرکردبوو لەناو تەکسیدا، کە بە خۆشبەختییەوە لەلایەن کاپتنەوە دۆزرایەوە و گەڕێنرایەوە.

کۆمپانیای کەریم یەکێکە لە یەکەم کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا لە ناوچەکەدا کە لە ساڵی 2018 خزمەتگوزارییەکانی بۆ هەولێر فراوان کرد، بۆ سودمەندبوون لە ئۆفەرە ئاساییەکان فۆڵۆوی ئەکاونتەکانی کەریم کوردی بکەن لە ئینستاگرام و فەیسبووک.

دەربارەی کەریم

کەریم سوپەر، ئەپێکی ڕۆژانەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشەنگێکی ئابووریی گەشت (تەکسیە) لە ناوچەکەدا، کەریم کۆمەڵێک خزمەتگوزاری ڕۆژانە پێشکەش دەکات کە خەڵک پێویستیانە بۆ هاتووچۆکردن، داواکردنی شتومەک و گواستنەوەی پارە لە یەک ئەپی یەکگرتووی مۆبایلی زیرەکدا.

ئەرکی کەریم ئاسانکردن و باشترکردنی ژیانی خەڵک و بنیاتنانی ڕێکخراوێکی ئیلهامبەخشە.

کۆمپانیای کەریم لە مانگی تەمموزی 2012 دامەزراوە و لە زیاتر لە 85 شار لە سەرانسەری 10 وڵاتدا کاردەکات و زیاتر لە یەک ملیۆن دەرفەتی داهاتی لە ناوچەکەدا دروستکردووە.

کۆمپانیای کەریم لە مانگی یەکی ساڵی 2020 بوو بە لقێکی تەواو خاوەندارێتی کۆمپانیای؛

Uber Technologies, Inc. www.careem.com

چاوش ئۆغڵۆ: تیمی مەیدانی 74 دەوڵەت هاوكاریی توركیا دەكەن
پێشت چاوش ئۆغڵۆ: تیمی مەیدانی 74 دەوڵەت هاوكاریی توركیا دەكەن
حكومەتی هەرێم: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە ڕێككەوتن
دواتر حكومەتی هەرێم: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە ڕێككەوتن
پەیوەندیدار