لەبەرواری 24/4/2024 چەند منداڵ لەدایکبوون؟



بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دوێنێ 153 منداڵ لەدایکبوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندرووستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ڕۆژى ٢٤-٤-٢٠٢٤دا، لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و تایبەتەكانی سلێمانی١٥٣منداڵ لەدایكبوون و زیاتر لە نیوەیان كچن.

ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، لە ٢٤-٤- ٢٠٢٤، لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و تایبەتەكانی شاری سلێمانی ١٥٣ منداڵ لە دایكبوون، لەو ١٥٣ منداڵەى لە ڕۆژى ٢٤ی ئەم مانگەدا لە دایکبوون ٨٢ی یان كچ بوون و ٧١ی دیکەشیان كوڕ بوون.

جێی ئاماژەیە چەند ساڵێکە بەهۆی بوونی نەشتەرگەری منداڵبوون لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان، پیشکەوتنی لەدایکبوونی منداڵان وەک دیاردەیەکی لێهاتووە، دایبان بۆ هەڵبژاردنی بەروارێکی جوان و ڕێکەوت بۆ یادکردنەوەی لەدایکبوونی منداڵەکانیان بڕیاری پیشوەختە دەدەن، هاوکات ساڵی پار بەپێی ئامارێک ڕێژەی لەدایکبوونی منداڵی نەبەکام بەڕێژەی ١٠٠٪ زیادیکردووە،  هەندێک لەو منداڵانە لەوادەی خۆیان لەدایکدەبن و هەندێکیشیان زووتر بە چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەک لەدایکدەبن، ئەمە وێڕای ئەو زیانانەی بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە بەر دایکان و منداڵەکان دەکەون لەکاتی لەدایکبوونی پیشوەختە بە نەشتەرگەری.

پارێزگایەکی هەرێم هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
پێشت پارێزگایەکی هەرێم هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
سەرۆکی پارتی هەڵوێستی لەبارەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
دواتر سەرۆکی پارتی هەڵوێستی لەبارەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
ەیوەندیدار