ئەو كەسەی تووشی تای خوێنبەربوون بوو نەخۆشخانەی جێهێشت



ئەو هاووڵاتییە كەركوكییەی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی خرایە ژێر چاودێری تەندروستییەوە، دوای 10 ڕۆژ چاكبووەوە و نەخۆشخانەی جێهێشت.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوڵاتیەكی تەمەن (۲۳)ساڵ دانیشتووی پارێزگای كەركوك كاتژمێر (۳)ی شەو سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شاری كرد، كە تەندروستی ناجێگیر بوو، دوای ئەنجامدانی پشكنینە سەرەتاییەكان و دەركەوتنی نیشانەكانی، كە هەمان نیشانەی تای خوێنبەربوونە ڕاستەوخۆ خرایە قاوشی تایبەت و جیاكراوە.

ڕاشیگەیاند، دوای ئەوەی پشكنینی تایبەتی لێ وەرگیرا و نێردرا بۆ تاقیگەی تەندروستی ناوەندنی لە بەغداد دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامەكان دەركەوت ئەو هاووڵاتیە توشبووی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە.

ئاشكراشی كرد، دوای ئەنجامەكە، ڕاستەوخۆ دەستكرا بەچارەسەرەكانی بەپێی پڕۆتۆكۆڵی زانستی و دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی ( ۸) ڕۆژ، ئەمڕۆ دوای 10 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەتەندروستیەكی باشەوە ڕەوانەی ماڵەوە كرایەوە.

پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ بڵاودەکاتەوە
پێشت پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ بڵاودەکاتەوە
شەپۆلێكی دیكەی باران و تەرزە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی دیكەی باران و تەرزە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار