ریاڵ مەدرید بە فەرمی بوو بە پاڵەوانی لالیگا



چوار هەفتە پێش کۆتاییهاتنی خولەکە، ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی بوو بە پاڵەوانی لالیگا، ئەویش دوای ئەوەی کەمێک لەمەوبەر یانەی بەرشەلۆنە 2-4 بە جیرۆنا دۆڕا و دووەمی ڕیزبەندی خولەکەی لە دەست دا.

ئێوارەی ئەمڕۆش ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە قادشی بردەوە و چاوەڕێی ئەنجامی یارییەکەی ئەمشەوی بەرشەلۆنە و جیرۆنای دەکرد بۆ ئەوەی بە فەرمی ببێتە پاڵەوانی لالیگا.

ئەم سەرکەوتنەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتە هاندەرێکی باش بۆ یارییەکەی شەوی چوارشەممە، کە لە یاری گەڕانەوەی یاری پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگدا میوانداری یانەی بایرن میونشن دەکات.

سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئێران
پێشت سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئێران
دەزگای ئاسایشی هەرێم: گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم: گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
ەیوەندیدار