پارێزگایەکی هەرێم هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند



وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بۆ چەند چینێک ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەپێی ڕێنماییەکان و مەرجەکان، کە خراونەتە ڕوو دامەزراندن لەسەر بنەمای ڕاستی و دروستی زانییارییەکانی پێشکەشکار ڕادەگەیەنێت.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێنمایی بە پیشکەشکاران دەدات، کە بەرپرسن لە ڕاستی زانییارییەکانیان و هەر هەڵەیەک دەبێتە هۆی بێبەشبوون لە دامەزراندن،

ئەو بەشانەی کە دامەزراندنیان بۆ کراوەتەوە بریتیین لە :

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری هەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەڵەبجە

‎به‌شداربووی به‌ڕێز به‌ پڕكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م فۆرمە به‌ڕاستی و دروستی هەلی دامه‌زراندنت به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست لەو‌ بەڕێوەبەرایەتیانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە به‌ده‌ست بهێنه‌، ئاگاداری ئه‌وه‌ش به‌ بەتۆماركردنی زانیارییه‌كانت به‌ هه‌ڵه‌ یان به‌ كه‌م وكورتی هەلی دامه‌زراندنت له‌ ده‌ست ده‌چێت و فۆرمه‌كه‌ت پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.

‎تێبینی

‎١. ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

‎٢. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووى سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت.

‎٣. سەرجەم زانیاریەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.

‎٤. پاش ووردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە.

‎٥. تەنها یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەڵ دەکرێتەوە.

‎٦. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە رەگەز عێڕاقی بێت.

‎٧. پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت.

‎٨. بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.

‎٩. خوازیار دامەزراو نەبێت و مووچەی خانەنشینی و هیچ مووچەیەکی تری نەبێت

١٠. خوازیار خوێندکار نەبێت لە هیچ ئاستێک.

١١. پسپۆریە داواکراوەکان بریتین لە:

-ئەندازیاری کشتوکاڵی

-رابەری کشتوکاڵی/دبلۆم

– ئەندازیاری ئاودێری

-پزیشکی ڤێتێرنەری / بەکالۆریۆس

-یاریدەدەری پزیشکی ڤێتێرنەری/ دبلۆم

– جیۆلۆجی

– یاسا

– کارگێڕی/ بەکالۆریۆس

– کارگێری /دبلۆم

– ژمێریاری/بەکالۆریۆس

– روپێو

– شوفێر

‎ ١٢. پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە

– نمرەی دەرچوون

– ساڵی دەرچوون

– باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت) خیزاندار ٢ خاڵ

– کەس و کاری شەهید (پلە یەک) کەسوکاری شەهید ٥ خاڵ

-بڕوانامە دکتۆرا ٨ خاڵ، ماستەر٦خاڵ، بەکالۆریۆس ٤ خاڵ، دبلۆم ٢ خاڵ، ناوەندی و ئامادەیی ١ خاڵ

-ساڵی دەرچوون ١ خاڵ بۆ هەرسالێک

کۆنمرە لە ٥٠ بۆ سەرەوە ١ خاڵ بۆ ١ نمرە

– جۆری بروانامەی بەدەستهاتوو (حکومی یان ئەهلی) حکومی ٤ خاڵ، ئەهلی ٢ خاڵ.

– ئەزموون بۆ ئەو خوازیارەی وەک شوفێر داواکاری پێشکەش دەکەن.

لینکی ناو تۆمار کردن تا پێنج شەممە ٢٠٢٤/٥/٢ کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ کراوە دەبێت.

لێرەوە فۆڕمەکە پڕ بکەرەوە

جارێکیتر نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات
پێشت جارێکیتر نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات
لەبەرواری 24/4/2024 چەند منداڵ لەدایکبوون؟
دواتر لەبەرواری 24/4/2024 چەند منداڵ لەدایکبوون؟
ەیوەندیدار