سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئێران



بڕیارە سبەی یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

کەناڵی رووداو بڵاویکردووەتەوە، سبەی یەکشەممە، ٥-٥-٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمار، محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی ئێران کۆدەبێتەوە.

دەشڵێت: ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانەوە و پێشتریش سەرۆکی هەرێم پەیامی دڵنیایی داوەتە ئێران کە هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێران و مەبەستیانە پەیوەندییەکی باش لەنێوانیاندا هەبێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردووش نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کردو چەندین دیدار وکۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لایەنەکان ئەنجامدا.

لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردووشدا، ئەمە چوارەم جارە نێچیرڤان بارزانی سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.

کەشناسی: ئەمشەو هەورەتریشقە و تاوەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت
پێشت کەشناسی: ئەمشەو هەورەتریشقە و تاوەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت
ریاڵ مەدرید بە فەرمی بوو بە پاڵەوانی لالیگا
دواتر ریاڵ مەدرید بە فەرمی بوو بە پاڵەوانی لالیگا
ەیوەندیدار