سەرۆکی پارتی هەڵوێستی لەبارەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند



مەسعود بارزانی لەگەڵ قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین مەسعود مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ی كرد.

بارەگای بارزانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، لەدیدارەكەدا پاتریاك مارئاوای سێیەم پێزانینی بۆ ڕۆڵی مەسعود بارزانی هەبوو لە پاڵپشتیكردنی پێكهاتە ئایینیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و هەروەها سوپاسی مەسعود بارزانی كرد بۆ كردنەوەی بارەگای سەرەکیی پاتریاك لە شاری هەولێر، كە ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە پێكەوەژیانی ئایینی. هەروەها سوپاسی پارتی كرد بۆ ئەو هەڵوێستەی لەسەر بڕیاری نادەستووریی دادگەی فیدڕاڵ بۆ نەهێشتنی كۆتایی پێكهاتەكان و ڕایگەیاند ، هەڵوێستی مەسعود بارزانی نیشانەیە بۆ تێڕوانینێكی مرۆڤدۆستانە و پەرۆشی و وەفایە بۆ پێكەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

هەر لەو دیدارەدا مەسعود بارزانی بوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان لە كوردستانی وەك شانازییەكی گەورە وەسف كرد و جەختیشی لەوە كردەوە كە بە هەموو شێوەیەك پارێزگاری لەو فەرهەنگە دەكەین و دەوڵەمەندتری دەكەین.

مەسعود بارزانی ئاماژەشی بە بڕیاری نادەستووریی نەهێشتنی كۆتاكان دا و تەئكیدی لەوە كردەوە كە بە بێ ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵەیە و بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین، چونكە بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلەكەمان.

لەبەرواری 24/4/2024 چەند منداڵ لەدایکبوون؟
پێشت لەبەرواری 24/4/2024 چەند منداڵ لەدایکبوون؟
بڕیارێک لەبەرژەوەندی کەمئەندامان دەرکرا
دواتر بڕیارێک لەبەرژەوەندی کەمئەندامان دەرکرا
ەیوەندیدار