کەشناسی: ئەمشەو هەورەتریشقە و تاوەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕپچڕ لە سنوری پارێزگای هەولێر دەکرێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەریمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بۆ ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕپچڕ لە سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر دەكرێت .

کەشناسی دەشڵێت:” لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەگەری تاوە بارانێكی كورت خایەن هەیە”.

باران بارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەریمی کوردستان:-
دهۆك 16.5 ملم
زاخۆ 28 ملم
پیرمام 33.5 ملم
شقلاوە 16.7 ملم
ئاكرێ 6 ملم
ئامێدی 5.8 ملم
بامەڕنی 4.4 ملم
سۆران 8.2 ملم
حاجی ئۆمەران 3.8 ملم
هەڵشۆ 0.6 ملم

هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 32% زیادیکردووە
پێشت هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 32% زیادیکردووە
سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئێران
دواتر سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئێران
ەیوەندیدار