حەماس دەیەوێت بارەگاکەی بۆ دەرەوەی قەتەر بگوازێتەوە



هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی شاندی بزووتنەوەی حەماس بۆ ئیستانبوڵ، ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە حەماس دەیەوێت بارەگا سیاسییەکەی بۆ دەرەوەی قەتەر بگوازێتەوە.

ڕۆژی شەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئیستانبوڵ پێشوازی لە ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و شاندێکی باڵای حزبەکەی کرد.

سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە باس لەوە دەکەن، حەماس دەیەوێت بارەگا سیاسییەکەی بۆ دەرەوەی قەتەر بگوازێتەوە کە لە ساڵی 2012ەوە میوانداری دەکات، تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پێدەچێت حەماس بیەوێت ڕووی تێ بکات.

ڕۆژنامەی “واڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ئەگەری ئەوە هەیە حەماس بارەگای خۆی بۆ دەرەوەی قەتەر بگوازێتەوە و  لە زاری کاربەدەستانی عەرەبەوە ڕایگەیاندووە کە حەماس سەبارەت بە گواستنەوەی سەرکردە سیاسییەکانی بۆ دەرەوەی قەتەر، ڕاوێژی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لانیکەم دوو وڵاتی ناوچەکە کردووە لە نێویاندا عومان.
بە وتەی ئەو بەرپرسانە، ئەماس پێیوایە کە پێشکەوتنێکی کەم لە دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل ڕەنگە پەیوەندییەکانی لەگەڵ قەتەر بخاتە مەترسییەوە و تێکی بدات.
قەتەر هاوشانی میسر و ئەمریکا ڕۆڵی نێوەندگیرییان بینیوە لە دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەمەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان.

 

چیرۆکی کاریگەرترین وێنەی رۆژنامەوانی ساڵ
پێشت چیرۆکی کاریگەرترین وێنەی رۆژنامەوانی ساڵ
بۆڵتن ڕەخنە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەگرێت: هەڵە بوو
دواتر بۆڵتن ڕەخنە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەگرێت: هەڵە بوو
ەیوەندیدار