بۆڵتن ڕەخنە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەگرێت: هەڵە بوو



ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕەخنە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەگرێت و پێیوایە دەبوو بەهێز بووایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕایگەیاند، “گورزە سنووردارەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ئەسفەهانی ئێران هەڵە بوو، چونکە ئەگەر ئامانج لێی نیشاندانی توانای ئیسرائیل بووبێت بۆ پەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران لە داهاتوودا، دڵنیانیم لەوەی ئامانجەکەی پێکابێت”.

لەو بڕوایەشدابوون کە هۆکاری سنوورداریی هێرشەکە بۆ گوشارێکی بێشوماری ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بگەڕێتەوە کە ناخوازێت گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر تەشەنە بکات.

بەدووریشینەزانی لە ئایندەدا ئیسرائیل هێرشی دیکە بکاتە سەر ئێران، بەڵام داوای کرد هێرشەکە بەهێز بێت و وتیشی: “پێدەچێت وەڵامدانی لاواز ئیسرائیل بخاتە مەترسییەوە، چونکە پێدەچێت ڕژێمی ئێران پێیوابێت ئیسرائیلییەکان ڕژد نین لە بەرپەرچدانەوەیاندا”.

جۆن بۆڵتن کە بە هەڵوێستە توندەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەناسرێتەوە، ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت بەوەی ستراتیژێکی لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕادتدا نییە و بە پێویستیشیزانی بەرپەرچی ئەو “بازنە ئاگرینە” بدرێتەوە کە ئێران و گروپەکانی لە ناوچەکدا دروستیان کردووە.

حەماس دەیەوێت بارەگاکەی بۆ دەرەوەی قەتەر بگوازێتەوە
پێشت حەماس دەیەوێت بارەگاکەی بۆ دەرەوەی قەتەر بگوازێتەوە
رێگایەكی سەرەكی داخرا
دواتر رێگایەكی سەرەكی داخرا
ەیوەندیدار