هەورە بروسکە کارەکانی هاتووچۆی هەولێری ڕاگرت



بە هۆی هەورە بروسکەوە هاووڵاتییەک گەیەندرایە نەخۆشخانە و کارەکانی هاتووچۆی هەولێریش ڕاگیران.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 10:30 خولەک هەورە بروسکە لە تاوەری ئینتەرنێتی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییانی دا.

هاتووچۆ داوا لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە نەکەن تا ئەو کاتەی کە سیستم و هێڵی ئینتەرنێت دەکەونەوە کار.

پەیامێنری تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند هەر لە بەردەم هاتووچۆدا بروسکە لە هاووڵاتییەکی داوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ناوەڕۆکی دیدارەکەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئێران ئاشکرا کرا
پێشت ناوەڕۆکی دیدارەکەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئێران ئاشکرا کرا
تاوە باران و هەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە
دواتر تاوە باران و هەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار