چەند زانیارییەکی کەم بیستراو لەسەر گیانداران



زۆرێکمان بینەری جیهانی گیاندارین و خولیای بەخێوکردنی یەکێکلەوگیاندارانەین، بەردەواملەڕێگەی سۆشیال میدیا و تیڤییەوە ئارەزوو دەکەین بزانین چۆن دەژین، لێرەدا هەندێک لەو زانیارییانەتان پێ دەدەین کە ڕەنگە یەکەمجارتبێت بیبیستیت.

جیهانى گیاندران پڕه‌ له‌ شتى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌، ئه‌مه‌ش هه‌ندێكیانه‌:
• نه‌عامه‌ ده‌توانێت به‌ خێرایی ئه‌سپ رابكات، ده‌شتوانێت نه‌ڕه‌یه‌ك ده‌ربكات وه‌ك نه‌ڕه‌ى شێر وایه‌.
• شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ تاكه‌ شیرده‌ره‌ له‌ جیهانى گیانداران كه‌ ده‌توانێت بفڕێت.
• پڵنگ ته‌نها مووه‌كه‌یان خه‌ت خه‌ت نییه‌، به‌ڵكو پێستێكى خه‌ت خه‌تیشیان هه‌یه‌، خه‌تى پلنگێك له‌ خه‌تى پڵنگێكى تر ناچێت، وه‌ك چۆن په‌نجه‌ مۆرى هه‌ر مرۆڤێك له‌ هى مرۆڤه‌كانى تر ناچێت.
• تاكه‌ رێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى تیمساحێك وا لێ بكه‌یت ده‌مى بكاته‌وه‌، په‌نجه‌كردنه‌ به‌ چاویدا.
• كێچ ئه‌توانێت (200) ئه‌وه‌نده‌ى باڵاى خۆى بازبدات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ به‌سه‌ر مرۆڤدا جێبه‌جێ ببوایه‌، ئه‌وا هه‌ر بازێكمان (300 تا 400) مه‌تر ده‌بوو.
• پشیله‌ له‌ هه‌ر گوێچكه‌یه‌كیدا (35) ماسولكه‌ی هەیە، ده‌توانێت هه‌ر گوێچكه‌یه‌كى به‌ ئاراسته‌یه‌كى جیا له‌وى تر بجوڵێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ر ئاراسته‌یه‌كه‌وه‌ ده‌نگ هات بیبیستێت.
• فیل ده‌توانێت له‌ دوورى نزیكه‌ى (50) مه‌تره‌وه‌ بۆنى ئاو بكات، فیل یه‌كێكه‌ له‌و چوار شیرده‌ره‌ى كه‌ سوڕى مانگانه‌یان هه‌یه‌ ئەوانیش (مرۆڤ، فیل، كه‌روێشك، نه‌نگى پشت كووڕ).
• به‌رامبه‌ر هه‌ر مرۆڤێك له‌سه‌ر زه‌وى، ملیۆنێك مێرووله‌ هه‌یه‌، مێرووله‌ قه‌ت ناخه‌وێت و سى نییه‌، به‌ڵكو له‌ رێگه‌ى پێسته‌كه‌یه‌وه‌ هه‌ناسه‌ ده‌دات.
• گوێچكه‌ ماسى ده‌توانێت هه‌ر ڕه‌گه‌زێكى بوێت بۆ خۆى دیارى بكات، خۆى بكات به‌ نێر یان به‌مێ، به‌ پێى پێویستى كات و زۆربوون.
• زه‌رافه‌ تاكه‌ گیانداره‌ كه‌ دەنگە ژێی نییه‌، واته‌ ناتوانێت هیچ ده‌نگێك ده‌ربكات.
• ملیۆنان دارى دارستانه‌كان یه‌ك گیاندار روواندوونى ئەویش سمۆره‌یە، ئه‌م گیانداره‌ تۆوى داره‌كان له‌ ژێر زه‌وى ده‌شارێته‌وه‌ و دوایی له‌ بیرى ده‌چێته‌وه‌ له‌ كوێ شاردوونیه‌تییه‌وه‌، دواتر چه‌كه‌ره‌ ده‌كه‌ن و ده‌بن به‌ دار.
• نه‌هه‌نگى دۆلفینى ره‌ش، به‌رزترین ده‌نگى هه‌یه‌ له‌ نێو هه‌موو زینده‌وه‌رانى سه‌رزه‌وی.
• به‌رازەکان، به‌ هۆى بیست ده‌نگى جیاجیاوه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌ك دەبەستن، ده‌نگى برسێتی جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانى وه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ له‌ یه‌كترى.
• باڵنده‌ى هه‌نگ (قه‌باره‌ى هێنده‌ى هه‌نگێكه‌) تاكه‌ باڵداره‌ ده‌توانێت به‌ره‌و دوا بفرێت، ده‌شتوانێت له‌ یه‌ك چركه‌دا (200) جار باڵی بجوڵێنێت ، له‌مه‌شدا هه‌ر خێراترین باڵنده‌یه‌.
• له‌ كاتى له‌ دایكبووندا كێشى ورچى پاندا ته‌نها (100) گرامه‌، واته‌ هێنده‌ى مشكێك ده‌بێت.
• هه‌ندێك جۆرى مه‌شخه‌ڵى ده‌ریایی، له‌ پاش وه‌رزى زاوزێ خۆیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ ته‌مه‌نى منداڵى و به‌مه‌ش نه‌مر ده‌بن، تا ئێستا میكانیزمى ئه‌و كاره‌یان نه‌زانراوه‌ و زاناكانى تووشى سه‌رسوڕمان كردووه‌.
• حه‌له‌زۆن تاكه‌ گیانداره‌ ده‌توانێت سێ ساڵى به‌رده‌وام بخه‌وێت.

چاڤی: ئێمە هەمووپاریسمان وەستاند نەک تەنها مباپێ
پێت چاڤی: ئێمە هەمووپاریسمان وەستاند نەک تەنها مباپێ
21 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
دوات 21 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
پەیوەندیدار