چاڤی: ئێمە هەمووپاریسمان وەستاند نەک تەنها مباپێ



چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە پێیوایە سەرەڕای بردنەوەی 3-2 لە پاریس سانجێرمان، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هێشتا وەکیانەیەکی سەرەکی و پاڵێوراو بۆ بردنەوەی جامەکە دەبینێت،

چاڤی لەمیانی لێدوانەکانی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانیدا ڕایگەیاند: ساتێکی شانازییە، بەو پێیەی سەرکەوتنێکی گەورەمان بەسەر یەکێک لە باشترین تیپەکانی جیهان بەدەستهێنا، بەڵام لە نیوەی ڕێگاکەداین، شتەکان قورس دەبن بۆ ئێمە لە یاری گەڕانەوەدا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەچوو، دەمەوێت ستایشی ئاستی بەرگری بکەم، ناچار بووین هێرشی پاریس بوەستێنین، بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاکەکەسیدا یەکسان بوون.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا هێزی خۆمان نیشان دا، بەو پێیەی بەرەنگاری فشاری یاریزانانی پاریس سانجێرمان بووینەوە کە بەرگەگرتنی زۆر قورس بوو.

ڕوونیشیکردەوە: ڕۆژانێکمان هەبوو بۆ کارکردن، تیپەکەش هەماهەنگییەکی نایابی لە بەرگری و هێرشبردندا ئەنجامدا، ئەمە یارییەکە دەبێت شانازی پێوە بکەین، پێموایە پاریسمان بەباشی ڕاگرت، نەک تەنها مباپێ، ئاستی بەرگریش جیاوازی دروستکرد .”

چاڤی ئاماژەی بەوەشکرد، پاریس سانجێرمان سەرەڕای دۆڕاندنەکە، زۆرترین ئەگەری سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی هەیە.

لە کۆتاییدا باسی لە ئەستێرەی یارییەکە ڕافینها کرد و وتی: ئەو بەهێزە، یەکەم کەسە کە فشارت دەخاتە سەر، هەمیشە گرنگی بە تیپەکە دەدات، منیش زۆر دڵخۆشم بۆی، شایەنی ئەوەن.

بڕیارە یاریی گەڕانەوەی یارییەکە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی نیسان لە ئیسپانیا بەڕێوەبچێت.

لە دوو وڵات ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە
پێشت لە دوو وڵات ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە
چەند زانیارییەکی کەم بیستراو لەسەر گیانداران
دواتر چەند زانیارییەکی کەم بیستراو لەسەر گیانداران
ەیوەندیدار