21 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران



21 کۆچبەر لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای تورکیا دەستگیرکران کە بەنیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی بەرەوە ئەوروپا کۆچ بکەن.

فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند، تیمەکانیان ئاراستەی کەناراوەکانی پارێزگای موغلا کران دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە بوونی کۆچبەری نایاسایی.

ڕوونیشیکردەوە، 21 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکردووە کە بە نیازبوون بە بەلەمێکی چووپەوە بەرەو ئەوروپا بەڕێ بکەون.

تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە.

چەند زانیارییەکی کەم بیستراو لەسەر گیانداران
پێشت چەند زانیارییەکی کەم بیستراو لەسەر گیانداران
ئومێد خۆشناو: ئەو بارانەی باری پێشبینی نەکراو بوو
دواتر ئومێد خۆشناو: ئەو بارانەی باری پێشبینی نەکراو بوو
ەیوەندیدار