وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان درێژکرایەوە



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکردەوە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بێت، بەڵام وادەکە بۆ 31ی ئەم مانگە درێژکرایەوە.

پێشتر ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە (خەڵک)ی ڕاگەیاندبوو، ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی فۆڕم، داتا، زانیاری و لیستی کاندیدەکان لەلایەن پارت و هاوپەیمانییە سیاسییەکان، بەڵام جگە لە کاندیدە سەربەخۆکان کە ژمارەیان 22 کاندیدە، هیچ حزب و هاوپەیمانێتییەک ناوى کاندیدانى پێشکەشى کۆمسیۆن نەکردووە و لیستەکانیان نەگەڕاندووەتەوە.

بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی، هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

 

ئۆکراین لە شەوێکدا 26 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیای خستەخوارەوە
پێشت ئۆکراین لە شەوێکدا 26 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیای خستەخوارەوە
ترەمپ “ئینجیل” دەفرۆشێت
دواتر ترەمپ “ئینجیل” دەفرۆشێت
ەیوەندیدار