لێخۆشبوون لە قەرزی هاووڵاتییان جێبەجێدەکرێت



شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند،  بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوونی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاووڵاتییان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٤٧) لە ٢٧\٣\٢٠٢٤ تایبەت بە لێخۆشبوونی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاووڵاتییان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکات کە قەرزاری شارەوانین وەک: کرێی ساڵانەی کرێچێتی، کرێی خۆڵ وخاشاک، ڕسووماتی پیشەیی وهەڵواسینی تابلۆ، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بکەن و سوود لە داشکاندنی ٪٢٠ وەربگرن بۆ پاکتاوی قەرزەکانیان.

لێخۆشبوونی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاووڵاتییان لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٧ی ئازار ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە، کۆمەێک بڕیای لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و مووچەخۆران دەرکرد، لەنێویاندا لێخۆشبوونی قەرزی ئاو، کارەبا و ڕسوومات و کرێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

“قەرەبووی زیانەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوە”
پێشت “قەرەبووی زیانەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوە”
ئەنجوومەنى نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای لەشفرۆشی دەدات
دواتر ئەنجوومەنى نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای لەشفرۆشی دەدات
ەیوەندیدار