ئەمبولانسێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو



ئەمبولانسێکی نەخۆشخانەی بەخشین لەکاتی گواستنەوەی نەخۆش تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو، سێ قوربانی هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین ڕایگەیاند، لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغداد ئەمبوڵانسەکەمان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاکامی ڕووداوەکە سێ کەس بوونە قوربانی، ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە.

بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین وتیشی، داواکارین لە خوای گەورە لەو کەسانە خۆشبێت کە گیانیان لەدەست داوە و شیفای بەپەلە بنێرێت بۆ بریندارەکان.

بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە قەزای عەزیم لە پارێزگای دیالە ڕوویداوە، کە کەسێک گیانیلەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون، هەرسێکیان بە ڕەگەز عەرەبن.

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
پێشت کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
“قەرەبووی زیانەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوە”
دواتر “قەرەبووی زیانەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوە”
ەیوەندیدار