“قەرەبووی زیانەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوە”



وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕایانگەیاند، توانراوە قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی 2500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕایانگەیاند، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پاش هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر، توانیویانە قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی 2500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا بکەنەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بگەیەننە 1600 مێگاوات.

ئاماژەیان بەوەشکرد، تیمەکانی هەردوو وەزارەت ماندوونەناسانە بە درێژایی شەوی ڕابردوو تا ئێستا بۆ كەمكردنەوەی شوێنەوارەكانی هێرشەكە و بە پلانێكی تۆكمە قەرەبووی بەشێکی زۆری كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبایان کردووەتەوە، ڕێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی لە سیستەمی كارەبا رووبدات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا وەزارەتی كارەبا لە چاوەڕوانی چارەسەركردنی شوێنەواری هێرشەكە و دەستپێكردنەوەی پەستانی گاز دایە بۆ هەرسێ وێستگەی هەولێر، سلێمانی و بازیان و ئاسایبوونەوەی دۆخەكە.

ئێوارەی ڕۆژی هەیینی، بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، بەهۆیەوە، 2500 مێگاوات کارەبا کەمبووتەوە و ئێستا هەزار و 260 مێگاوات کارەبا بەردەستە بۆ دابەش کردن.

ئەمبولانسێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
پێشت ئەمبولانسێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
لێخۆشبوون لە قەرزی هاووڵاتییان جێبەجێدەکرێت
دواتر لێخۆشبوون لە قەرزی هاووڵاتییان جێبەجێدەکرێت
ەیوەندیدار