ترەمپ “ئینجیل” دەفرۆشێت



دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکاو کاندیدی ئەگەریی کۆمەتییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی، بانگهێشتی لایەنگرانی دەکات بۆ کڕینی کتێبی ئینجیلی پیرۆز بە 59.99 دۆلار.

 

هەڵمەتێک لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە دەستیپێکردووە، بەناوی بۆ ئەوەی “ئەمریکا دووبارە نوێژ بکاتەوە”، لە رێی ماڵپەڕێک کە کتێبی ئینجیل دەفرۆشێت، داوای لە لایەنگرانی کردووە کتێبی پیرۆز بە 59.99 دۆلار بکڕن.

 

لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتی (Truth Social)، کاندیدی ئەگەری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا وتی: هەفتەی پیرۆزتان پیرۆز بێت! با وەک گەلی ئەمریکا دووبارە نوێژ بکەینەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەینی پیرۆز و جەژنی ئیستەر، هانتان دەدەم کۆپییەکی کتێبی پیرۆز، وەک بەرەکەتی خودا لەسەر گەلی ئەمریکا لە مالەکانتان هەڵبگرن.

 

ئەو دروشمەی کە دۆناڵد ترەمپ بۆ کڕینی کتێبەکە بەکاری هێناوە، لە گۆرانییەکی گۆرانیبێژ، لی گرینوود وەرگیراوە، بە هەمان ناونیشان، کتێبەکە بە 59 دۆلار و 99 سەنت دەفرۆشرێت.

 

ترەمپ وتی: شانازی دەکەم کە هاوبەشیم لەگەڵ هاوڕێم لی گرینوود، هەیە، لە پەرەپێدانی ئەم کتێبە پیرۆزەدا هەرچەندە حەزم بە گۆرانییەکەی نییە.

 

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: ئایین و باوەڕ بە مەسیح، دوو گەورەترین شتن کە لەم وڵاتەدا بوونیان نەماوە، بەڕاستی پێموایە پێویستە بیانگێڕینەوە، یەکێک لە گەورەترین کێشەکان کە هەمانە ئەوەیە، بۆیە وڵاتەکەمان لە نیو گێژاودایە، ئێمە ئایینمان لەدەستداوە، هەموو ئەمریکییەکان پێویستیان بە کتێبی پیرۆز هەیە لە ماڵەکانیاندا” و ” من زۆرم هەیە.”

 

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت؛ چەندین کتێبی پیرۆزی هەیە، کە بە “کتێبی دڵخوازی خۆی” وەسفی دەکات.

 

پاش ئەم دەرکەوتنەی ترەمپ لە بانگەشە بۆ کڕینی ئینجیل، سارافینا چیتیکا، وتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنی بایدن، بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە و وتی: تڕەمپ کات دەدۆزێتەوە بۆ فرۆشتنی پێڵاوی وەرزشی، بۆنی هەرزان و بانگەشەکردنی بەرهەمە “نوێیەکەی” بۆ ئەوەی گیرفانی خۆی پڕ بکات.”

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆناڵد ترەمپ، فێڵبازێکە ژیانی بە فێڵکردن لە خەڵک بەسەر بردووە و ماوەی سەرۆکایەتییەکەشی بە لەناوبردنی چینی ناوەڕاست و چاوپۆشین لە باج بۆ هاوڕێ دەوڵەمەندەکانی بەسەربردووە.

وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان درێژکرایەوە
پێشت وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان درێژکرایەوە
تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە، ئاماری زیانەکانیش بڵاوکرایەوە
دواتر تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە، ئاماری زیانەکانیش بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار