ئەنجوومەنى نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای لەشفرۆشی دەدات



ئەمڕۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دەدات، کە یەکێکیان تایبەتە بە ڕووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە، بە گوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژە یاساى گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان دەکرێت.

هاوکات پێشنیازەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى، پڕۆژەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى ڕێکخستنى بە کرێدانى زەوى کشتوکاڵى و ڕێککەوتنى لابردنى ڤیزا بۆ هەڵگرانى پاسپۆرتى دیپلۆماسى لە نێوان عێراق و کۆریاى باشوور دەنگیان لەسەر دەدرێت.

پێشنیازەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى مشتومڕى لە ناوخۆ و دەرەوەى عێراق لەسەر دروستبووە.

یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى لە ساڵى 1988 دەرچووە و ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشنیازەیاسایەکیان بۆ هەموارکردنەوەى پێشکەشکردووە، بە گوێرەى پێشنیازەیاساکە سزاى زیندانى هەتاهەتایی و لەسێدارەدان دیاریکراوە بۆ ئەو کەسانەى تۆمەتبار دەکرێن بە لادانى سێکسى، هاوڕەگەزخوازى و ئاڵوگۆڕى هاوسەر بۆ کارى لەشفرۆشى، هەروەها سزاى حەوت ساڵ زیندانى دیاریکراوە بۆ ئەو کەسانەى بانگەشە بۆ لادانى سێکسى دەکەن.

لێخۆشبوون لە قەرزی هاووڵاتییان جێبەجێدەکرێت
پێشت لێخۆشبوون لە قەرزی هاووڵاتییان جێبەجێدەکرێت
“دۆلار لەم نرخەی ئێستادا جێگیر دەبێت”
دواتر “دۆلار لەم نرخەی ئێستادا جێگیر دەبێت”
ەیوەندیدار