“تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی لیستەکانی بۆ کۆمسیۆن نەگەڕاندووەتەوە”



کاتی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و تا ئێستا پارتە سەرەکییەکان لیستەکانیان بۆ کۆمسیۆن نەگەڕاندووەتەوە.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی فۆڕم، داتا، زانیاری و لیستی کاندیدەکان لەلایەن پارت و هاوپەیمانییە سیاسییەکان.

سەبارەت بە درێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان وتی، درێژکردنەوەی وادەکە پەیوەستە بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران، ئەگەر هەر بڕیارێک لەو بارەیەوە هەبێت سەرجەم لایەنەکانی لێوە ئاگاداردەکەینەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ درێژکردنەوەی وادەکە نییە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێشتر وادەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە بەروارى 22ى ئازارەوە تاوەکو کۆتایی دەوامی فەڕمیی ڕۆژی 28ی ئازار درێژکردەوە.

ئامانج عەزیز ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە کاندیدە سەربەخۆکان کە ژمارەیان 22 کاندیدە، هیچ حزب و هاوپەیمانێتییەک ناوى کاندیدانى پێشکەشى کۆمسیۆن نەکردووە و لیستەکانیان نەگەڕاندووەتەوە، ئەمڕۆ چاوەڕێدەکەین تا کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمی لیستەکانیان بگەڕێننەوە.

لە دواى کۆتاییهاتنی وادەی پێشکەشکردنى ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کۆمیسیۆن ناوەکانیان دەنێرێت بۆ چەند دامەزراوەیەک و دەبێت لە 15 رۆژدا وردبینى بۆ بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

سەدان هەزار فەرمانبەر بە نا یاسایی لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە
پێشت سەدان هەزار فەرمانبەر بە نا یاسایی لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەینی ڕاگەیاند
دواتر کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەینی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار