لە هەولێر باندێکی دزی و ساختەکاری دەستگیرکرا



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی دزی و ساختەکاری لە شاری هەولێر بڵاوکردەوەم کە کاریان وەرگرتن و فرۆشتنەوەی ئۆتۆمبێل بووە.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاسایشی هەولێر باس لەوە دەکات، لە ئەنجامی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمانەوە ،بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد، کە هەڵساون به دروستکردنی پاسپۆرتی وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا بە ساختە،

ئاماژەی بەوەشداوە، تاوانباران دوای دروستکردنی ساختەکان لە دوو کۆمپانیای بەکرێگرتنی ئۆتۆمۆبێل ، دوو ئۆتۆمبێلیان بە کرێ وەرگرتوە و پاشان بەبێ (سەرەتا/ اولیات) فرۆشتویانەتەوە .

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباران و هەردوو ئۆتۆمبێلەکەشی ڕاگەیاند.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

 

بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا گرێبەستێک لەگەڵ ئێران واژۆ کرا
پێشت بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا گرێبەستێک لەگەڵ ئێران واژۆ کرا
لیستی مووچەی مانگی ٣ چۆن ڕەوانەی بەغدا دەکرێت؟
دواتر لیستی مووچەی مانگی ٣ چۆن ڕەوانەی بەغدا دەکرێت؟
ەیوەندیدار