لیستی مووچەی مانگی ٣ چۆن ڕەوانەی بەغدا دەکرێت؟



وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی دوو سبەینێ بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵ 8 ئاماژەی بەوەدا، بڕیاردان لە دابەشنەکردنی مووچەی مانگی ٢ بەو پارەیەی بەغدا ناردبووی بە کۆی دەنگی سەرجەم لایەنەکانی ناو پێکهاتەی حکومەت بووەو پێیان باش بووە بەوپارەیە مووچە دابەشنەکرێت،

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بەردەوامە، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردەوام لەسەر هێڵن و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەڵێن دراوە مووچەی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانیش بنێردرێت،

پێشەوا هەورامانی باسی لەوەشکرد، بڕیارەکانی ئەمڕۆی حکومەتی هەرێم بڕیاری سوودبەخشن بۆ هاووڵاتیان و دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابوری و بازاڕ، و بڕیارەکانی ئەمڕۆش لە ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگی سەرجەم لایەنەکان بووە و هەمووان دەنگییان لەسەر داوە

راشیگەیاند، لیستی مووچە سبەینێ بڵاو دەکرێتەوە و دەستبەدابەشکدنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت، و هەر سبەینێش لیستی مووچەی مانگی سێ بە پلە بەرزکردنەوەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، سەرجەم پلە وەزیفییەکانی فەرمانبەران گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت و بە پلە بەرزکردنەوەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد، گرنگترینیان دابەشکردنی مووچە و دابەشکردنی زەوی و داشکاندنی قەرزی هاووڵاتیان بوو.

 

لە هەولێر باندێکی دزی و ساختەکاری دەستگیرکرا
پێشت لە هەولێر باندێکی دزی و ساختەکاری دەستگیرکرا
بەرپرسێكی دارایی: نووسراوی پلەبەرزكردنەوە وەك ئامادەكارییە نەک دەستپێكردنەوەى
دواتر بەرپرسێكی دارایی: نووسراوی پلەبەرزكردنەوە وەك ئامادەكارییە نەک دەستپێكردنەوەى
ەیوەندیدار