یونامی: داوادەکەین بکەرانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر  دەستگیر بکرێن



نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و ڕایگەیاند، پێشوازیی لە لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی هێرشەکە و دادگاییکردنیان دەکەین.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق- یونامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هەڵوێستی خۆیی لە سەر هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆ ڕاگەیاند و پەیامێکی بڵاوکردەوە، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەین.

لە پەیامەکەدا ڕاشیگەیاند، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین و سەرەخۆشی لە خێزانی کوژراوەکان دەکەین، داوا دەکەین لێکۆینەوە بۆ دەست نیشانکردن و دەستگیرکردنی بکەرانی هێرشەکە و دادگاییکردنیان بکرێت.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شارەدێی قادر کەرەمی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بەهۆیەوە چوار کارمەندی یەمەنی بە ناوەکانی: عەلی عەبود ئەحمەد لەدایکبووی 1978، یوسف یاسر حەموود لەدایکبووی 1986، عیسام محەممەد ئەحمەد لەدایکبووی 1983، عەوەز عەبدە عەلی لەدایکبووی 1986 ، کوژران.

کێڵگەی کۆرمۆر کە لە ساڵی 2007 ەوە لە سنووری شاردێی قادر کەرەم دامەزراوە و کۆمپانیای دانەغاز بەرهەمهێنانی تێدا دەکات، بە پێدانی غاز بە وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر 67%ی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

 

دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکانی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە
پێشت دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکانی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە
وەفدێکی حکومەتی هەرێم و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
دواتر وەفدێکی حکومەتی هەرێم و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
ەیوەندیدار