دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکانی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە



پاش هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەی دوکان سلێمانی ڕاگیرا، ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، “دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە”.

شەوی ڕابردوو، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی دوو هەزار و 500 مێگاوات کەمبووەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بەنداوی دوکان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئەو کارەبایەی بەرهەم دەهێنرێت لە کۆرمۆر، یەکەی زیاتری ئیش پێکردووە و ئاوێکی زۆر بەردراوەتەوە، ئەمەش بۆتە ئەوەی پیسیەکی زۆر بێنێتە سەر پڕۆژەکانی دابەشکردنی ئاوی دوکان سلێمانیەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی لە ڕۆژی هەینی دا گەشتیاری زۆر لەو سنوورە لە گەشت بوون دەبە و پاشەڕۆی زۆریان کردووەتە دەریاچەکەوە، لەبەر سەلامەتی پڕۆژەکانمان تا کاتێکی نادیار ڕادەگرین.

هاوکات ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکانی دوکان سلێمانی دەستی پێکردووەتەوە.

 

ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
پێشت ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
یونامی: داوادەکەین بکەرانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر  دەستگیر بکرێن
دواتر یونامی: داوادەکەین بکەرانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر  دەستگیر بکرێن
ەیوەندیدار