بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا گرێبەستێک لەگەڵ ئێران واژۆ کرا



وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا لە عێراق گرێبەستێکی پێنج ساڵە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ کراوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە، زیاد فازڵ وەزیری کارەبا گرێبەستێکی هاوردە کردنی غازی لەگەڵ کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران واژۆ کردووە، بە گوێرەی ئەو گرێبەستە تا پێنج ساڵی داهاتوو ڕۆژانە بڕی ٥٠ ملیۆن مەتر سێجا غاز ڕەوانەی عێراق دەکرێت، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا،

بەپێی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە ئەو بڕە لە گاز یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابین کردنی بڕی پێویستی کارەبا.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٦ـی شوباتی ئەمساڵ محەمەد کازم سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ئاشکرای کردبوو، ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و ئێران هەیە، بۆ هەناردەکردنی ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن مەتر سێجا غاز، لە هاوینی ئەمساڵیش هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق زیاد دەکات.

دەرگای هۆڵەکانی لەشجوانی لە سلێمانی بێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتیان دەکرێتەوە
پێشت دەرگای هۆڵەکانی لەشجوانی لە سلێمانی بێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتیان دەکرێتەوە
لە هەولێر باندێکی دزی و ساختەکاری دەستگیرکرا
دواتر لە هەولێر باندێکی دزی و ساختەکاری دەستگیرکرا
ەیوەندیدار