ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام، كۆمەڵێك کەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو رەگەزی پیاو و ئافرەت، كە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە شێوەی گرووپ کار دەکەن، خەڵکی چەند وڵاتێکی عەرەبیی جیاوازن و هەندێکیان نیشتەجێی شارەکانی خوارووی عێراقن، نامە دەنێرن و خۆیان دەکەنە هاوڕێی خەڵك.

باس لەوەش دەکات، دواتر ئەو کەسانە سەرنجی خەڵكی رادەکێشن و کامێرایان بۆ دەکەنەوە و بە شێوەیەكی نەشیاو خۆیان نیشانی بەرامبەرەكانیان دەدەن، لەم رێگەیەشەوە ڤیدیۆی كەسانی قوربانی تۆماردەکەن و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكان دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرەتا پێش ئەوەی قسە لەگەڵ بەرامبەرەكەیان بکەن، لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی برادەری كەسەكەن یان خزم و کەسوکارین، لە فەیسبووک یان ئینستاگرام، خۆیان دەکەنە هاوڕێ، پاشان ئەو گرتە ڤیدۆییەی تۆماریان کردووە ڕەوانەی دەکەن بۆ سەرجەم هاوڕێ و خزمەکانی قوربانییەكە یان لە بەرامبەر بڵاو نەکردنەوەی گرتە ڤیدۆییەکان، داوای پارەی لێدەکەن کە شێوازی پارەدانەکەش بە رێگای دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەبێت، بۆ ئەوەی بەئاسانی ناسنامەکانیان ئاشکرا نەبێت.

ئاسایشی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئاگاداری پەیوەندییەكانیان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و متمانە بە کەسێک نەکەن کە نازانن کێیە و بۆچی مەبەستێک پەیوەندیی پێیانەوە كردووە.

ماوەی 8 ساڵ بەسەر بڕیاری پاشەكەوتی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە تێدەپەڕێت
پێشت ماوەی 8 ساڵ بەسەر بڕیاری پاشەكەوتی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە تێدەپەڕێت
ڤیدیۆ.. فڕۆکە ئەمریکییەکان بە ئاسمانی بەغدای پایتەختدا دەسوڕێنەوە
دواتر ڤیدیۆ.. فڕۆکە ئەمریکییەکان بە ئاسمانی بەغدای پایتەختدا دەسوڕێنەوە
ەیوەندیدار