هاتووچۆکردن لە ناوچەیەکی هەولێر سنوردار دەکرێت



بڕیاردرا لە کاتژمێر ٨ی شەو تا ٨ی بەیانی هاتووچۆ لە سەرجەم پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل قەدەغەبکرێت.

ئەنجوومەنی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل/هەولێر، ئاگاداری خاوه‌نی گشت پێشانگاو و كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبێل ده‌كات، شه‌وان دوای كاتژمێر (٨)ی شه‌و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاتووچۆكردن قه‌ده‌غه‌یه‌ تاوه‌كو (٨) به‌یانی.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ‌ له‌ كاتی داخستنی پێشانگاو كۆمپانیاكانیان ئاگادارى (سركیت)ی كاره‌با بن. له‌ بوونی هه‌ر كه‌مته‌ر خه‌مییه‌ك خۆیان به‌ر پرسیار ده‌بن.

شەوی یەک شەممە 5ی ئادار  ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر كەوتەوە و زیانێکی زۆری مادیی بە بازاڕ و دوکانەکان گەیاند، هاوکات لەماوەی ئەمساڵدا چەندین جار ئاگر لە بازاڕی لەنگە و چەند جێگەیەک کەوتۆتەوە ، و هەندێک لە هۆکاری ئاگرەکان شۆرتی کارەبا و هەندێکیشیان کەمتەرخەمی خاوەن دوکانەکان بوو.

هەوڵی “تیرۆركردنی” زیلینسكی درا
پێشت هەوڵی “تیرۆركردنی” زیلینسكی درا
تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ سلێمانی دەگرێتەوە و هۆشداری هەورەبروسكە دەدرێت
دواتر تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ سلێمانی دەگرێتەوە و هۆشداری هەورەبروسكە دەدرێت
ەیوەندیدار